ئۆلیڤێرای بەرازیلی بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا ناكات

ئۆلیڤێرای بەرازیلی بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا ناكات
ئۆلێڤیرا ناوی تەواوی زایتو ئۆلێڤێرایە لە دایكبووی وڵاتی بەرازیلە لە شاری سالڤادۆ لە ساڵی 1986 لە دایكبووە، وەكو هەر یاریزانێكی دیكە سەرەتا لە شەقامەكانەوە دەستی بە یاری تۆپی پێی كردووە، بۆچەندین یانەی بەرازیلی و ئەوروپی و عەرەبی یاریكردووە ئەمساڵیش بە پێی گرێبەستێك هاتۆتە ریزی یانەی دهۆك،ئێمە دوای چاوەڕوانێكی زۆر توانیمان ڕازی بكەین بۆئەنجامدانی دیمانەیەك سە بارەت بەخۆی بۆ گۆڤاری گوڵان چەندین پرسیارمان ئاڕاستەی كرد.
* سەرەتا ئەگەر پێمان بڵێیت بۆچەند یانە یاریت كردووە چۆن دەست پێكردووە؟
- لە و شارەی لێی لەدایكبووم لە سالڤادۆ لە ریزی دووەمی یانەكە دەستم بە یاریكردووە دواتریش رووم لە یانەی ساوپاولۆ كردووە دواتریش لە ریزی پلەی یەكەمی یانەی ساوپاولۆ هاتمەوە یانەی شارەكەم سالڤادۆ، دواتریش رووم لە ئەوروپا كردو لە یانەی ئیستۆری پورتوگالی یاریمكرد دواتریش رووم لە لە خولی روسیا كردو لە یانەی كاماس یاریمكردوە، ئینجا رووم لە یانەكانی وڵاتانی عەرەبی كردوە لە خولی ئیماراتی لە دوبەی و لە یانەی عروبەش یاریم كردووە دوای یانەی عروبەش رووم لە خولی بەرازیلی كردەوە چوومە یانەی شارەكەم.
*چۆن بوو بۆ یەكەمجار لە ژیانت رووت لە یانەیەكی كوردی كرد ئەویش یانەی دهۆك بوو؟
- من لە وڵاتی بەرازیل بووم بەڕێوەبەری كارەكانم پەیوەندی پێوە كردم گوتی گرێبەستێكت بۆهاتووە منیش هاتم سەیری گرێبەستەكەم كردو زانیم یانەی دهۆك یانەیەكی بەهێزە لەسەر ئاستی عێراق بۆیە ڕاستەوخۆ هاتمە شاری دهۆك و گرێبەستەكەم مۆركرد.
* بیستوومانە گرێبەستێكی گران بەهات مۆركردووە لەگەڵ یانەی دهۆك؟
-بەپێكەنینیەوە ئەوە ناگوترێ و ئاشكرای ناكەم چونكە ئەوە نهێنییە لە نێوان من و یانەی دهۆك و هەر چەندێك بێت.
*بۆچی ئاشكرای ناكەیت دیارە گرێبەستەكەت باشە؟
-بۆمن ئێستا باشە هەر چەندە من چاوم لە زیاتر بوو، بەڵام دیارە ئێمە لەسەر بەشێكی گرێبەستێك رێككەوتووین.
*ئامانجت چییە لەگەڵ یانەی دهۆك لەم وەرزەی خولەكانی عێراقی و خولەكانی دیكە؟
- بەهیوای ئەوەم جامی عیراقی و نازناوی خولی بژاردەی عیراقی لەگەڵ یانەكە بەدەست بهێنم و لە جامی ئاسیاش بتوانین ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین.
*چۆن پێشوازیت لێكرا ؟
- من كە هاتمە عیراق نەمزانی ئەوە بەغدایە و ئەوەش دهۆك، بەڵام كەهاتم و بەچاوی خۆم هەموو شتەكانم بینی، كورد نەتەوەیەكی مرۆڤدۆستە و خزمەتی خەڵكی بیانی باش دەكات.
*حەزدەكەی بۆماوەیەكی زیاتر لێرە بمێنیتەوە؟
-بێ گومان ئەوە هیوای منە، چونكە كوردستان وڵاتێكی زۆر خۆشە.
*بەڵێنی چی بە هاندەرانی وەرزشی دهۆك دەدەیت لە جامی ئاسیا؟
- ئەوەی لەسەر منە هەموو تواناكانم سەرف دەكەم بۆخزمەتكردنی یانەی دهۆك و پێشكەوتنی خولی عێراقی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان دەكەم بتوانم لە جامی ئاسیا ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەین.
*كێشەو گرفتت نییە لە یانەی دهۆك؟
-نەخێر تاكوئێستا هیچ كێشەم ڕوو بەڕوو نەبۆتەوە، یانەی دهۆك هاوكارێكی زۆر باشن بۆمن ، هەروەها لەگەڵ هەموو یاریزانەكان زۆر هاورێم و لە نزیكەوەلەگەڵیان دەدویم بە تایبەتی یاریزانی كوردی یانەكە و شاری هەولێربەیار ئەبوبەكر و كاپتن كاوە ئیبراهیم زۆر نێوانمان خۆشە هەموومان وەكو برا هاوكاری یەكترین .
*پەیامت چیە بۆهاندەرانی دهۆك؟
-بەهیوای ئەوەم بتوانم بە كۆمەڵێك دەستكەوتەوە بگەڕێمەوە وڵاتی بەرازیل و زۆریش دڵخۆشم لە شاری دهۆك.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتاییدا؟
-تەنیا سوپاسی هاندەرانی وەرزشی دەكەم لە شاری دهۆك كە زۆر هاوكاری ئێمەن و هەردەم پاڵپشتی یانەكەمانن وخۆشەویستیم هەیە بۆگۆڤاری گوڵان كە ئێوە لە شاری هەولێرەوە هاتوونە ماوەیەكی زۆرتان بڕیوە تاكو بەم شەوە ئەم دیمانەتان لەگەڵ من ئەنجامداوە دووبارە سوپاس بۆ ئێوە.
Top