بەفەرمی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ راهێنەر مۆركرد
رۆژی سێشەممە لە بارەگای یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی یانەی هەولێر د.عەبدوڵڵا مەجید و سكرتێری یانە مەحمود عەزیز و ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە بێجان ئیبراهیم، بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ راهێنەری كرواتی رادان و راهێنەری لێهاتووی جەستەیی و راهێنەری گۆڵپارێز مۆركرد.
گرێبەستی رادان كرواتی بۆ ماوەی یەك وەرزە و سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێ یانەكە دەكات لە جامی یەكێتی ئاسیا و خولی بژاردەی عێراق و وا بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە بەفەرمی دەست بە كارەكانی بكات و گرێبەستی ئەم راهێنەرە تەنیا مووچەیە.
وهەروەها یانەی هەولێر بەفەرمی گریبەستی لەگەڵ راهێنەری لێهاتووی جەستەیی كرواتی دالیبۆر ستارگیڤتچ، ئەم راهێنەرە لە رۆژی چوارشەممە دەست بە كارەكانی دەكات و گرێبەستی تەنیا مووچەیە.
بەهەمان شێوە یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری گۆڵپارێز جەلیل زێدان بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد و گریبەستی تەنیا مووچەیە و لە رۆژانی رابردوو بەفەرمی دەست بە كارەكانی كردووە.
چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریدەدەری راهێنەر مۆربكرێت تا بە زووترین دەست بەكارەكانی بكات.
ئێستا دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر پێكهاتووە لە (رادان راهێنەر، دالیبۆر ستارجیڤتچ راهێنەری لێهاتووی جەستەیی، جەلیل زێدان راهێنەری گۆڵچی، عومەر مەجید بەرێوەبەری تیپ).
