میسی تا سالی 2018 گرێبەستەكەی نوێ كردەوە

میسی تا سالی 2018 گرێبەستەكەی نوێ كردەوە
رۆژنامەی ساكرێنت ئەمرۆ بلاویكردەوە كە هەر 3 یاریزانی بە توانای یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا (كارلۆس پویۆل .ژاڤی هێرناندێز . لیۆنێل میسی) ئەمرۆ گرێبەستەكانیان نوێ كردەوە لەگەل ئەو یانەیە .پویول گرێبەستەكەی تا سالی 2016 لەگەل یانەكەی نوێكردەوە و بەم شێوەیە تا سالی 2016 لەو یانەیە دەمێنێتەوە .هەروەها ژاڤی ئەویش گرێبەستەكەی تا سالی 2016 نوێكردەوە . لەلایەكی ترەوە ئەستێرەی بە توانای یانەی بەرشلۆنە (لێونێل میسی) كە گرێبەستەكەی تا سالی 2016 بوو لەگەل یانەكەی ئەمرۆ بریاریدا كە 2 سالی تریش زیاد بكات و تا سالی 2018 گرێبەستەكەی نوێكردەوە .لەلایەن خۆشیانەوە مالپەری فەرمی ئەو یانەیە ئەو هەوالەی پشت راست كردۆتەوە .
Top