ڕاھێنەرە نوێیەکەی ھەولێر گەیشت

ڕاھێنەرە نوێیەکەی ھەولێر گەیشت
دوای ئەوەی راھێنەر نزار مەحروس بەھۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری نەیتوانی لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر بەردەوام بێت.

دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی یەک لە دوای یەکدا، دوای خوێندنەوەی (cv)چەند راھێنەرێکی بیانی و عەرەبی، بەشێوەیەکی سەرەتایی یانەی ھەولێر بەفەرمی پەیوەندی بە راھێنەری کرواتی رادان گاسانین کرد بۆ ئەوەی بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجام بدەن، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرەتایی راھێنەر، ئەمڕۆش راھێنەری کرواتی گەیشتە شاری ھەولێر .

ڕادان تەنیا راھێنەرێکی لێھاتووی جەستەیی لەگەڵ خۆی دەھێنێتە یانەی ھەولێر و یاریدەدەری راھێنەر و راھێنەر گۆڵچی یانەی ھەولێر لە ناو عێراق دەستنیشان دەکات.


رادان کێیە

رادان گاسانین لەی دایکبووی ساڵی ١٩٦٧ لە کرواتیا و پێشتر لە چەند یانەیەک یاری کردووە و ئەرکی راھێنەرایەتی ھەریەکە لە ھەڵبژاردەی کرواتیا خوار لە تەمەن (١٩) ساڵ و یانەکانی (ریبیکا، ئۆرینێت)پلە یەکی یوگسلافیا و (ئۆباتیا)پلە دووی یوگسلافیا، رفاع بەحرێنی، ئیتحاد کەلبا ئیمارات، کوەێت کوەێتی، ھەڵبژاردەی کوەێت، نەسر سعودیە، مەریخ سودان، قادسیە کوەێت.
-----------------------------------
xendan
Top