مۆرینیهۆ ئیعترافی کرد

مۆرینیهۆ ئیعترافی کرد
لەھەفتەی ١٦ یەمینی لالیگا ریال مەدرید لەنێو خاک و ھاندەرانی ناتوانێت سێ خالی یاریەکە بەدەست بھێنێت یاریەکە بە کۆتادێنێت بەئەنجامی ٢-٢ لەبەرامبەر ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی .

ریال مەدرید لەبەرنابیۆ میوانداری ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی ئەکات وێرای ئەوەی ریال مەدرید کۆنترۆلی یاریەکەی گرتبووە دەست بەلام سوودی نابێت بۆ ریال مەدرید . ئیسپانیۆل لەخولەکی ٣١ لەرێی یاریزان سێرجۆ گارسیا گۆلی یەکەمی تۆمار کرد و دواتر لەخولەکەکانی ٤٥ و ٤٨ مەدرید لەرێی یاریزانانی رۆنالدۆ و کوێنتراوە دووگۆل لەئیسپانیۆل تۆمار ئەکات یاریەکە بەم ئەنجامە درێژەی ھەبوو تا خولەکەکانی ٨٨ لەدوا خولەکەکانی کۆتایدا خوان ئەلبین گۆلی دووەمی بۆ یانەی ئیسپانیۆل تۆمار ئەکات بەربەرست لەبەردەم مەدرید دروست ئەکات لەبەدەست ھێنانی سێ خالی یاریەکە و مەدرید تووشی گرفت ئەکات جیاوازی خالەکانی ئەبێت بە ١٣ خال لەگەل بەرشەلۆنەی پێشەنگی لالیگادا .

لەپاش یاریەکەش مۆرینیۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ووتی لالیگا بۆ ئێمە زەحمەت بوو لەبەدەست ھێنانی نازناو . مۆرینیۆ لەدرێژەی قسەکانی ئەلێت ئێمە ھەول ئەدەین لالیگا بەئەنجامێکی باش بەکۆتا بھێنین .
خەندان سپۆرت
Top