ویلشایەر بۆندەکەی لەگەڵ ئارسناڵ نوێکردەوە

ویلشایەر بۆندەکەی لەگەڵ ئارسناڵ نوێکردەوە
جاک ویلشایەر بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بەبڕی ٢٠ ملیۆن پاوەن و بۆ ٥ ساڵی تر نوێکردەوە.
لای خۆیەوە ویڵشایەر بەڵێنی دا، ھەموو ھەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ بۆ گێرانەوەی ئارسناڵ بۆ سەر نازناوەکان، کە ماوەی ٧ ساڵ زیاترە نازناوێکیان بەدەستنەھێناوە.
ویلشایەر ئاماژەی بەوەش دا کە، موچەکەی ھەفتانە لە ٨٠ ھەزار پاوەن زیاترە، ھەروەھا دەیەوێت لە داھاتوودا بۆ رۆژێکیش بێت ببێتە کاپتن.
Top