کۆرنتیانزی بەڕازیلی عەرشی ئەوروپای ھەژاندو بووە پاڵەوانی جیھان

کۆرنتیانزی بەڕازیلی عەرشی ئەوروپای ھەژاندو بووە پاڵەوانی جیھان
یانەی کۆرینیانزی بەڕازیلی بە بردنەوەی لە چێلسی ئینگلیزی تاجی یانەکانی بۆ ماوەی ساڵێک داگیرکردو بووە پاڵەوانی جیھان .

کەمێک لەمەوبەر لە میانی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکان کە لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوو یانەی کۆرنتیانزی بەڕازیلی توانی بە تەنھا گۆلێک کە گیریرۆ تۆماری کرد ببێتە پاڵەوانی جامەکە .

بەمەش ئەو یانە بەڕازیلیە لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو توانی دووەم جار ببێتە پاڵەوان ژمارەکەی یانەی بەرشەلۆنە یەکسان بکاتەوە .

خەندان سپۆرت
Top