راهێنەرێكی كرواتی پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی هەولێر
دوای ئەوەی راهێنەر نزار مەحروس بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری نەیتوانی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر بەردەوام بێت.
دەستەی كارگێری یانەی هەولێر دوای ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی یەك لە دوای یەكدا، دوای خوێندنەوەی (cv)چەند راهێنەرێكی بیانی و عەرەبی، بەشێوەیەكی سەرەتایی یانەی هەولێر بەفەرمی پەیوەندی بە راهێنەری كرواتی رادان گاسانین كرد بۆ ئەوەی بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجام بدەن، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرەتایی راهێنەر، وا بڕیارە لەم چەند رۆژی داهاتوو راهێنەری كرواتی بگاتە شاری هەولێر بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەری ناوبراو ئەنجام بدەن، بەشێوەیەكی سەرەتایی لەگەڵ راهێنەر رێكەوتن، كە تەنیا راهێنەرێكی لێهاتووی جەستەیی لەگەڵ خۆی دەهێنێتە یانەی هەولێر و یاریدەدەری راهێنەر و راهێنەر گۆڵچی یانەی هەولێر لە ناو عێراق دەستنیشان دەكات، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرەمی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هیچ راهێنەرێك مۆرنەكردووە و هەروەها گفتوگۆی لەگەڵ هیچ راهێنەرێك نەكردووە تەنیا رادان نەبێت.
