لامپارد چێڵسی جێدەهێڵێت
لامپارد، کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵە یاری بۆ بلوز دەکاتو ھیوای وابوو ھەر لەوێ کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بھێنێت، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی تەلەگراف وتی:" پێموایە دەتوانم تا دوو سێ ساڵی تریش بەردەوام بم لە یاریکردن بە ئاستێکی بەرز بەڵام ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی چێڵسیەو یانەکە بڕیار لە مانەوەم دەدات، تا ئێستا ھیچ شتێک سەبارەت بە تازەکردنەوەی بۆندەکەم باس نەکراوەو لە ھەمان کاتدا پلانی ھیچ شتێک دانەڕێژراوە".
جێی ئاماژەیە لامپاردی تەمەن ٣٤ ساڵ تەنها ٦ مانگی ماوە لە کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسیو بە تازەنەکردنەوەی ئەو بۆندە، لە هاوینی داهاتوو دا دەبێتە یاریزانێکی سەربەست.
