سامح بووه بە پێشمەرگە

سامح بووه بە پێشمەرگە
میران محەمەد – ڕاگەیاندنی یانەی پێشمەرگە


یاریزانی بە توانای تۆپی پێی شاری سلێمانی و یاریزانی ڕابردووی یانەی پێشمەرگەی شاری سلێمانی و یانەی زاخۆ ( سامح ڕۆستەم ) لە پاش ئەوەی توشی پێکان ھات لە ڕیزی یانەی زاخۆ بەفەرمی ئەو یاریزانە یانەی زاخۆی ئاگادار کرد کە بەھۆی پێکانەکەیەوە ناتوانێت درێژە بە یارکردنی لە ڕیزی یانەی زاخۆ بدات و دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ پشوو بدات ، وە لەپاش ئەو پشوە پزیشکیە کە پزیشکە تایبەتەکەی بۆ دانابوو ( سامح ڕۆستەم ) ی یاریزان بە فەرمی و بە بۆندێک پەیوەندی بە ڕیزی تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کردەوە ، ئەمڕۆش ١٣/١٢/٢٠١٢ یاریزانی ناوبراو بۆندەکەی ئیمزا کرد ، لە مەراسیمی ئیمزاکردنی بۆندەکەی ئەندامانی دەستەی کارگیڕی یانەی پێشمەرگە ئامادەبوون بۆندی یاریزان ئیمزا کراو کە ناوبراو تەنیا لە خولی کوردستان لەم وەرزە یاری دەکات و بڕی بۆندەکەی ١٣ ملیۆن دینار و بە موچەی یەک ملیۆن دەبێت .


وە لە لێدوانێکیدا بۆ پێشمەرگە سۆرت سامح ڕۆستەم یاریزانی یانەی پێشمەرگە ووتی ، لە پاش ئەوەی لە یانەی زاخۆ دور کەوتمەوە پزیشکی تایبەت پێی ڕاگەیاندم کە دەبێت نەشتەرگەریم بۆ بکرێت و بۆ ماوەی شەش مانگ پشوو بدەم و لەو ماوەیەدا ڕاھێنانەکانی جەستەی و ڕاھێنانە سەرتایەکان ئەنجام بدەم وە بە سوپاسەوە لەو ماوەیەدا ھەر لە ژێر چاودێری ڕاھێنەر ( سیروان جەبار ) ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگە درێژەم بە مەشقەکانم دا و ھەر ئەو ڕاھێَنەرەش بوو کە ئاسانکاری تەواوی کرد کە بگەڕێمەوە ڕیزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ، سامح وتیشی من ھەر لە سەرتای یاریکردنم لە نێو ڕیزی یانەی پێشمەرگەو ئەو یایزانە دڵسۆزانە بووم ھەربۆیە بە خۆشحاڵیەوە پەیوەندیەکەم بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی قبوڵ بوو وە ھەوڵی ئەوەش دەدەم کە جێی دەستم لەم وەرزە دیاربێت و بتوانم خزمەتێکی بچوکی یانەکەم بکەم .

سامح ڕۆستەم یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی کوردستان و لە یانەی پێشمەرگەو یانەی زاخۆ یاری کردووە و لەپاش ئەو نەشتەرگەریەی بۆ ئەنجام دراو لەپاش پشویەکی ماوە درێژ یاریزانی انوبراو گەڕایەوە یانەی پێشمەرگەو ماڵی یەکەمی .

==========================
xendan
Top