هالك هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی زێنێت دەكات
هەفتەی رابڕدوو لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا راهێنەری یانەی زێنێت لە یارییەكی بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان گۆڕانكاریی ئەنجامدا، كاتێك یاریزان هاڵك لە نێو یاریگا هێنا دەرەوە، ئەمەش یاریزانی ناوبراوی تووڕە كرد.
لە لێدوانێكی دا هالك گوتی: من و خێزانەكەم هەست بە خۆشی دەكەین لە رووسیا، بەڵام ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ راهێنەر باش نەبێت ئەوا لە گواستنەوەی زستانە یانەكە جێدەهێڵم رەنگە بچمە خولی ئیتاڵیاوە.
هاڵك تەمەن 26 ساڵ، لەگەڵ هاتنی بۆ یانەی زێنێت تەنیا شەش گۆڵی تۆماركردووە هەرچەندە ئەم یاریزانە جێگەی بایەخی یانەی چێڵسی و گەورە یانەكانی ئەوروپا بوو كاتێك لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی یاریی دەكرد.
