مانشینی: چوونە دەرەوەی مانچستەر لە خولی یانەكانی ئەوروپا سوودی هەیە

مانشینی: چوونە دەرەوەی مانچستەر لە خولی یانەكانی ئەوروپا سوودی هەیە
دوای ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی لە خولی یانەكانی ئەوروپا لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوایی كرد، هەروەها نەیتوانی بچێتە جامی یەكێتیی ئەوروپا رەخنەیەكی زۆر ئارستەی راهێنەری یانەكە مانشینی كرا، لەمباریەوە لە لێدوانێكی دا رۆبێرتۆ مانشینی گوتی: چوونە دەرەوەی مانچستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هیچ كێشەیەك نییە، بەڵكو دەبێتە هۆكارێك بۆ پارێزگاریكردنی یانەكە لە نازناوی خولی ئینگڵتەرە لە وەرزی ئەمساڵدا.
لە درێژەی قسەكانیدا مانشینی گوتی: راستە ئامانجی ئێمە نازناوی خولەكانی ئەوروپا بوو، بەڵام دەبێت بە لایەنێكی دیكەوە سەیری ئەم چوونە دەرەوەیە بكەین ئەویش سوود وەرگرتن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوی خولی ئینگڵتەرە بكەین.
لە كۆتایی قسەكانیدا مانشینی گوتی: ئێمە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاستێكی باش پێشكەش دەكرد، بەڵام تووشی دۆڕان دەهاتین.
Top