گاگۆ یانەی ڤاڵنسیا جێدەهێڵێت
بە پێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، یاریزان گاگۆ پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانەكە ماوریسیۆ بیلیگرینۆ هەبوو، هەر لەگەڵ رۆیشتنی ئەم راهێنەرە راستەوخۆ گاگۆ داوای لە سەرۆك یانە كردووە دەستبەرداری بێت و لە كاتی گواستنەوەی زستانە روو لە یانەیەكی دیكەبكات.
هەرچەندە تا ئێستا یانەی ڤاڵنسیا بەفەرمی تەئكیدی لەم جۆرە هەواڵە نەكردۆتەوە، بەڵام رۆیشتنی گاگۆ لە یانەكە نزیكە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی هەواڵەكە بڵاوبكرێتەوە.
