وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی زیاترخزمەتكردنی یاریی بەرزكردنەوەی قورسایی لە شارەكانی كوردستان و گرنگیدانی زیاتر بە ئاستی كچانی شارەكانی كوردستان، بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان و بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و لەهۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، بەبەشداری 46 یاریزان لە 11 یانەی شارەكانی كوردستان، كە كێبڕكێیان دەكرد لەسەر حەفت كێشی جیاواز بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن،ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی یانەكان
1-یانەی قەڵا 530خاڵ
2-یانەی باباگوڕگوڕ526خاڵ
3-یانەی ئافرەتانی هەولێر460خاڵ
ئەنجامی كێشەكان
كێشی 48كگم
1-ئیناس موحسین لە یانەی قەڵا
كێشی 53كگم
1-ئیسرا موحسین لە یانەی قەڵا
كێشی 58كگم
1-ئاوشین موحسین لە یانەی قەڵا
كێشی 63كگم
1-سۆزان نەجم لە یانەی باباگوڕگوڕ
كێشی 69كگم
1-سارە حوسێن لە یانەی ئارارات
كێشی 75كگم
1-باخان جومعە لە یانەی ئارارات
كێشی +75كگم
1-ئەسماعەبدولكەریم لە یانەی باباگوڕگوڕ