یانەی سێمێل ڕاهێنەرێكی رۆمانی دەهێنێت

یانەی سێمێل ڕاهێنەرێكی رۆمانی دەهێنێت
داوی ماوەی مانگێك كاركردن لەگەڵ یانەی سێمێل راهێنەری رۆمانی ماریان بۆسەرپەرشتی كردنی یانەكە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەڵام بەهۆی هاتنی گرێبەستێك لە وڵاتی ئوردەن بۆ ڕاهێنەری ناوبراو دەستی لە مەشقی یانەكە هەڵگرت بە ڕەزامەندیی یانەی ناوبراو، بۆئەم ئەم مەبەستەش یانەی سێمێل گەیشتە ر ێكەوتن لەگەڵ راهێنەرێكی دیكەی رۆمانی پیشەگەر كە ئەویش هەر لە وڵاتی سوریا مەشقی یانەكانی داواتەوە، لە ئێستاشدا یانەی سێمێل بەفەرمی گەیشتە رێكەوتن لەگەڵ ڕاهێنەری رۆمانی (راوتان جون )كە پێشتر لەگەل یانە عەرەبییەكان كاری كردووە، لەم بارەشەوە بەشیر سەبری سەرۆكی یانەی سێمێل گوتی « ئێمە هەر چەندە لەگەڵ ماریانی رۆمانی قسەمان كردبوو بۆئەوەی سەرپەرشتیی مەشقی یانەكەمان بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئێمە هیچ گرێبەستێكی فەرمیمان لەگەڵی مۆرنەكردبوو، لەبەرئەوەی ئەو ماوەیەی كە لەگەڵ ئێمە بوو هیچ بۆندێك لە نێوانمان نەبووە، بۆیە لە چەند رۆژی رابردوودا ماریان گرێبەستێكی لە یانەیەكی ئوردەنی بۆهاتووە، چۆتە ئوردەن ئێمەش لە شوێنی ئەو لە رێگای ساڵح جابری یاریزانی یانەی زاخۆ گرێبەستمان لەگەڵ ڕاهێنەرێكی دیكەی رۆمانی (راوتان جون)مۆركردووە بۆئەوەی مەشقی یانەكەمان بگرێتە ئەستۆ، گرێبەستەكەشی بۆ یەك وەرزە، لە بارەی بڕی گرێبەستەكەی سەرۆكی یانەی سێمێل ئامادەنەبوو بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا بكات گوتی گرێبەستێكە لەگەل موچەیەكی مانگانە سەرپەرشتی یانەكە دەكات، جێگای ئاماژە پێكردنە راوتان لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی سوریا و یانەی حەتینی سوری و یانەی ئیتفاقی سعودی كاریكردوە خاوەنی ئەزمونێكی باشە لە كاری ڕاهێنەری.ئەم وەرزەشە.
Top