كچه‌ عیراقیه‌ك بووه‌ خێراترین ڕاكه‌ری‌ خۆرئاوای‌ ئاسیا

كچه‌ عیراقیه‌ك بووه‌ خێراترین ڕاكه‌ری‌ خۆرئاوای‌ ئاسیا
دانه‌ حسه‌ین بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ڕاكردنی‌ 100 مه‌تری‌ خۆرئاوای‌ ئاسیا كه‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ وڵاتی‌ ئیمارات ده‌ستی‌ پێكرد.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دانه‌ حسین توانی‌ له‌ یاری‌ كۆتایی‌ ڕاكردنی‌ 100 مه‌تری‌ كچان پله‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و ماوه‌كه‌ش به‌ 91-11 سانیه‌ ببڕێت .


جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دانه‌ توانی‌ له‌ هه‌مان ماوه‌شدا له‌ پێشودا ببێته‌ پاڵه‌وانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئه‌م مه‌دالیایه‌شی‌ یه‌كه‌م مه‌دالیای‌ ئاڵتونیه‌ بۆ عیراق له‌و پاڵه‌وانێنتیه‌ .

خه‌ندان سپۆرت
Top