راهێنه‌ری نه‌ورۆز: ئاستی یاریزانانمان باش نه‌بوو
راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه له‌یاری رابردویاندا ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی باش نه‌بوو.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رزگار عه‌لی راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه ئاستی یاریزانانی له‌یاری رابردووی تیپه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاڵا باش نه‌بوو.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه یاریزانان وه‌ك پێویست نه‌بوون و نه‌یانتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یارییه‌كه نه‌به‌ینه‌وه.
وتیشی "راسته یانه‌ی ئاڵا یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌و ركابه‌ره بۆ گه‌رانه‌وه بۆ خولی نایاب، به‌ڵام یاریزانانی ئێمه ئاستێكی خراپیان پێشكه‌ش كرد له‌گێمی دووه‌مدا ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستده‌هێنا".
له‌یاری رابردوودا نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر ئاڵا وه‌ستایه‌وه‌و به‌ئه‌نجامی گۆڵێك له‌گه‌ڵیدا یه‌كسانبوو.
ئه‌گه‌رچی نه‌ورۆز له‌و یارییه‌دا یه‌كسانبوو، به‌لام توانی پارێزگاری له‌پێگه‌ی خۆی بكات له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی به كۆی 7 خاڵ.
