ڕاھێنەرەکەی ھەولێر ماڵئاوایی کرد

ڕاھێنەرەکەی ھەولێر ماڵئاوایی کرد
راھێنەری سوری یانەی ھەولێر نزار مەحروس بە ھۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک لە ووڵاتی ئوردن،ناتوانێت لە ئەرکی مەشق و راھێنان لەگەڵ یانەی ھەولێر بەردەوام بێت.

ئەمەش بەھۆی ئەوەی پزیشکەکان ئامۆژگاری نزار مەحروسیان کردووە کە دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر خۆی بە دوور بگرێت لە ھەموو جۆرە ھەڵچونێک و تورە بوونێک.

لەلایەن خۆشیەوە راھێنەری ناوبراو دوای لێبوردنی کردووە لە بەردەوام نەبوونی لە مەشق پێدانەوەی یانەی ھەولێر،ھیوای ھەموو سەرکەوتنێکی بۆ یانەی ھەولێر خواستووە.
Top