لە خولی نایابی كوردستان: زێرەڤانی هاتە پێشەنگی یانەكان

لە خولی نایابی كوردستان: زێرەڤانی هاتە پێشەنگی یانەكان
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، هەریەك لە یانەكانی زێرەڤانی وهەولێرو هەندرێن وسێمێل وشێروانە و دهۆك سەركەوتنیان تۆماركرد.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی حەفتەمی خولەكە لە یاریگا جیاجیاكانی كوردستان لە رۆژانی پێنج شەمە و هەینی حەفت یاری و بەهێز بەرێوەچوون، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فڕانسۆ هەریری میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری كرد و لەم یاریشدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە تاكە گۆڵی یاریزان فەرهەنگ وریا بباتەوە كە لەخولەكی 72ی یارییەكە تۆماری كرد، لە یارییەكەش دا ناوبژیوانی یارییەكە هەریەك لە یاریزان كۆسرەت بایز و ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی بەكارتی سور كردە دەرەوە، لە شاری دهۆكیش یانەی ئارارات دووچاری شكستێكی لەناكاو بوو بەرامبەر یانەی دهۆك بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی دهۆك هەریەك لە یاریزانان (شیمال خورشید ویادگار یونس)تۆماریان كردو تاكە گۆڵی یانەی ئارارات یاریزان عەلی عەزیز تۆماری كرد، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی دووچاری شكست هات بەرامبەر یانەی سێمێل بە ئەنجامی (2-1)گۆڵەكانی یانەی سێمێل یاریزان عامرفازل لە خولەكەكانی 11و 56تۆماری كردو تاكە گۆڵی یانەی پێشمەرگەش یاریزان ئەحمەد سالار لە خولەكی 89ی یارییەكە تۆماری كرد، لە شاری كەلاریش یانەی شێروانەی ئەو شارە یەكەم سەركەتنی تۆماركرد لە بەرامبەر یانەی سلێمانی و یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ لێ بردەوە،گۆڵەكانی یانەی شێروانە هەریەك لە یاریزانان هونەر ئەحمەد وسەلام عەزیز بە لێدانی سزا لە خولەكەكانی 46و75و تاكە گۆڵی یانەی سلێمانیش یاریزان هیلال مەجید لە خولەكی 60ی یارییەكە تۆماری كرد، لە شاری كەركوكیش یانەی كەركوك نەیتوانی بەربەستی یانەی هەلۆ ببرێت و هەردوو یانە بە دووگۆڵ یەكسان بوون گۆڵەكانی كەركوك هەریەك لە یاریزانان (خەلاف ڕافع وغانم كەریم)لە خولەكەكانی 40-42تۆماریان كردو گۆڵی هەلۆ یاریزانان(نێچیرڤان پاشا وخەلدون ئەمیر)لە خولەكەكانی 19و 85، رۆژی هەینیش لە شاری دهۆك یانەی زێرەڤانی لە كەشێكی سارود باراناویشدا توانی بە گۆلێكی بێ بەرامبەر لە یانەی زاخۆ بباتەوە گۆڵی یانەی زێرەڤانی یاریزان ڕاكان عەبدولقادرتۆماری كردلە خولەكی 88، یانەی بروسكیش دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو هات بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ بە یانەی هەندرێن دۆڕا، ریزبەندی یانەكانیش دوای یارییەكانی هەفتەی حەفتەم بەم شێوەبوو.
1-زێرەڤانی 15خاڵ
2-ئارارات 13حاڵ
3- دهۆك 12خاڵ
4-هەولێر11خاڵ
5- هەندرێن 10خاڵ


6-پێشمەرگەی سلێمانی 10خاڵ
7-سلێمانی10خاڵ
8-پێشمەرگەی هەولێر8خاڵ
9-بروسك 8خاڵ
10-كەركوك 8خاڵ
11-سێمێل 8خاڵ
12-هەلۆ6خاڵ
13-شێروانە6خاڵ
14-زاخۆ 4خاڵ
Top