لە خولی بژاردەی عێراقی: دهۆك لە نەجەفی بردەوە

لە خولی بژاردەی عێراقی: دهۆك لە نەجەفی بردەوە
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی دهۆك سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی نەجەف تۆماركردو سێ خاڵی یارییەكەی لێ ستاند.
لە درێژەی یراییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی حەفتەمی قۆناغی یەكەم، رۆژی هەینی لە شاری دهۆك لەسەر یاریگای ئەو شارە لە كەشێكی ساردو باڕاوانیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی نەجەف و دهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك لە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران و لەگەلی فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە دەستیان بە هێرشبردن كرد، چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یانەی نەجەف لە رێگای هەریەك لە یاریزانان ئۆلێڤیرای بەڕازیلی و موهەند عەبدو رەحیم وویسام زەكی لەبەرامبەریشدا یانەی میوان بەهێرشی پێچەوانە وەلامی هێرشەكانی دهۆكی دەدایەوە، لەخولەكی 37ی یارییەكە یاریزان عەلی عۆدە سودی لە هەلێك وەرگرت و توانی گۆڵی یەكەمی یانەی نەجەف تۆماری بكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانەی دهۆك بەردەوام بوولە خولەكی 40ی یارییەكە ویسام زەكی بەلێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركردو دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی دهۆك بەردەوام بووتا خولەكی 54ی یارییەكە دوای گواستنەوەی تۆپێكی ویسام زەكی بۆناو هێلی سزای تیپی میوان یاریزان عەلی زیاب بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی بۆیانەی دهۆك تۆماركردو لە خولەكی 58ی یارییەكەش یاریزان موهەند عەبدولرەحیم توانی گۆڵی سێ یەم تۆماربكات و لە خولەكی 91ی یارییەكەش یاریزان عەلی زیاب بە هەلە گۆلێكی لە یانەی دهۆك تۆماركرد، یارییەكەش بە سەركەوتنی یانەی دهۆك بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ كۆتایی هاتو یانەی دهۆك لە پێشەنگی یانەكان مایەوە بە كۆكردنەوەی 16خاڵ، لە شاری بەغداش یانەی كارەبا تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكراو هات لە بەرامبەر یانەی مینا و بە گۆلێكی بێ بەرامبەر دۆرا.
Top