میسی‌ خۆت بگره‌ ئه‌بوتریكه‌ هات

میسی‌ خۆت بگره‌ ئه‌بوتریكه‌ هات
هه‌ر لۆنیۆل میسی‌ نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ شكاندنی‌ ژماره‌ پێوانیه‌كان له‌ گه‌ڵ مێژوو ده‌كات ئه‌وه‌تا یاریزانێكی‌ میسری‌ له‌ لێواری‌ شكاندنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ میسیدایه‌ .

ئه‌بوتریكه‌ی‌ میسری‌ كه‌ ئێستا له‌ گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئه‌هلی‌ میسری‌ له‌ وڵاتی‌ یابانه‌و له‌ گه‌ڵ یانه‌ ئه‌فه‌ریقیه‌كه‌ی‌ كه‌ ئه‌هلیه‌ له‌ جامی‌ جیهانی‌ یانه‌كان به‌شداره‌ ئه‌م یاریزانه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ پێشووی‌ خاوه‌نی‌ سێ گۆڵه‌ .

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ كه‌ یانه‌كه‌ی‌ میسی‌ ( به‌رشه‌لۆنه‌) تێیدا به‌شدار نیه‌و چوار گۆڵی‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ سبه‌یه‌وه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ شكاندنی‌ ژماره‌كه‌یه‌تی‌ چونكه‌ تریكه‌ به‌ گۆڵێك له‌ دواوه‌یه‌تی‌ .


خه‌ندان سپۆرت
Top