هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێكی وه‌رزشی
ده‌قی به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته نامرۆڤانه و ناوه‌رزشیه ده‌كه‌ین كه هه‌ندێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر هاوڕێ و هاوكارمان ( كارزان كانه‌بی ئیبراهیم ) ئه‌نجامیاندا له ڕۆَژی 6 / 12 / 2012 له دوای ته‌واوبونی یاری كۆتای له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له خولی تۆپی ده‌ستی په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێم له شاری دهۆك، كاكه كارزان وه‌ك پیشه و كاری ئاسایی ڕۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی ده‌یه‌وێت ڕۆماڵی گرژییه‌ك بكات كه دوای یارییه‌كه ڕوده‌دات، به‌ڵام مه‌خابن دور له هه‌موو نه‌ریت و پرنسیبیكی مرۆڤی و پیشه‌یی و یاسایی و ئاسایی هه‌ندێك یاریزانی تیپی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و كامێرا و میمۆری لێده‌سه‌نن و زیان به جه‌سته‌یی و جله‌كانی ده‌گه‌یه‌نن، لێره‌وه ته‌واوی پشتیوانی و هاوسۆزی و هاوكاری خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ كاكه كارزان هاوپیشه‌مان له‌هه‌مانكاتدا ته‌واو زه
رزهنشتی ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین داواكارین له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی وه‌رزش له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی سلێمانی كه ڕێوشوێنی زۆر توند بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌ند یاریزانه و به‌سزای یاسایی و فه‌رمیان بگه‌یه‌نن و به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له هاوڕێمان كاكه كارزان بكه‌ن و ته‌واوی زیانه جه‌سته‌یی و مادییه‌كانی بۆ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕین كه پشتیوانی هاوڕێمان بین له دادگا و دادوه‌ری بۆ دابینبكه‌ین ئه‌گه‌ر خۆی بڕیاریدا له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و دادگاوه كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ربكات، ئه‌م كاره قێزه‌ونه لای خۆمان ده‌پارێزین ده‌یگه‌یه‌نینه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و ته‌واوی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌م ڕوداوه‌ش بهههلێكی باش ده‌زانین كه ته‌واوی لایه‌نه وه‌رزشیه‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری قێزه‌ون و نایاسایی و نا ئاسایی له‌م چه‌شنه جێگه‌ی قبوڵكرن نییه له‌هه‌ركه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌كه‌وه بێت به‌رامبه‌ر هاوڕێ و هاوپیشه‌كانمان، دڵنیایاندهكهین له ئێستا به‌دواوه وه‌ك لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی هه‌ڵوێست و ئیجرائاتی یاسایی توندمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڕێگری یان توندوتیژی و كاری نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر هاوڕێ و هاوكارانمان به‌كاربهێنن له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری ئاسایی ڕاگهیاندنكارانهی خۆیان، له ئێستادا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی كاكه كارزان و ڕێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی و په‌روه‌رده و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین.
سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز و گه‌شاوه بێت كاری ڕاگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی، سه‌رشۆڕی و بێشه‌رمی بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌رونیان ڕێگه‌یان پێده‌دات هه‌ڵوێستی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی به‌كار بهێنن.
لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان--------------------xendan
