کاسیاس – پێویستە جیاوازی کەم بکەینەوە لە لالیگا
لۆس بلانکۆس ئێستا لە پلەی سێیەم ـدا دێت بە جیاوازی ١١ خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا و پێنج خاڵیش لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڵام کاسیاس تا ئێستا دەست بەردار نەبووە و لە لێدوانێکیدا ووتی :
زۆر شەرمە کە بەم جیاوازییە زۆر لە دواوەی بارسێلۆنا و ئاتلیتی ـیەوەین،بەڵام شتەکان ئەوا هاتوون هەر بۆیە پێویستە ئامانجی بردنەوەمان لە گشت یارییەکدا هەبێت،پێویستە لەسەرمان ئێستا سەرنجی خۆمان لەسەر لالیگا و جامی شا دابنێین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی ئەم جیاوازییە کەم بکەینەوە.
