تۆ پشتگیری پلاتینی دەکەین یان پلاتەر؟
جیرۆم ڤاڵکەی سکرتێری گشتی فیفا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەگەر بەکارھێنانی تەکنەلۆجیا لە جامی جیھانی یانەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا ئەوا لە مانگی ٣ ی ٢٠١٣ دا دەنگدانی لەسەر دەکرێت تا لەھەموو پاڵەوانێتیەکانی فیفا بەکاربھێنرێت.
لەلای خۆشیەوە میشێل پلاتینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رەخنە لەو بڕیارە دەگرێت، پلاتینی ھۆکاری دژایەتیکردنی تەکنەلۆجبا بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە جێبەجێکردنی تێچونی زۆری دەوێت. ئەگەر لەھەموو یاریگاکانی ئەوروپا ھۆک ئایی دابنرێت ئەوا یوفا پێویستی بە ٨٦ ملیۆن یۆرۆ دەبێت. پلاتینی دەیەوێت بە پشت بەستن بە ناوبژوانی پێنجەم لە پشتی گۆڵەکەوە ئەو کێشانە چارەسەر بکات و تێچونیشی زۆر کەمترە.
بێگومان ئەو کێبڕکێیەی نێوان فیفا و یوفا شتی تری لە پشتەوەیەو ئێمە لێی بێ ئاگاین، بەڵام ئێمەش بۆمان ھەیە وەکو ھاندەرێک بپرسین ئایا کامە بڕیار خزمەتی زیاتر بە یاریەکە دەگەیەنێت، دانانی تەکنەلۆجیا باشترە یان ناوبژیوانێک لەپشتی گۆڵەکەوە بوەستێت؟
دانانی ناوبژیوانێک چارەسەری زۆرترینی ئەو کیشانە دەکات کە رووبەرووی ناوبژیوان دەبنەوە کە ئایا تۆپەکە گۆڵی تێپەڕاندوە یان نا. لەبەرامبەردا گومان لەوەدا نیە کە دانانی تەکنەلۆجیا سودێکی زۆر لە ناوبژیوان دەگەیەنێت، بەڵام پێویستە بپرسین کە ئایا ئەو ئامێرە کە ئەوندە گرانە چۆن بۆ یاریگاکان دادەنرێت؟ ئەگەر بۆ ئەوروپاش دانرا ئەی وڵاتە ھەژارەکانی کیشوەری ئەفریقاو ئاسیا؟ چۆن و کەی بۆیان دادەنرێت؟ یان ئەو کاتە دوو جۆر تۆپی پێ مان دەبێت، دانەیەکی وڵاتە دەوڵەمەندەکان بە تەکنەلۆجیاوەو دانەیەکی ھەژارەکانیش بە سادەیی. واباشترە ھەر گوێ لە بیرۆکەکەی یوفا بگیرێت و ناوبژیوانێک لە پشتی گۆڵەکەوەبێت وەکو ئەوەی ئێستا ھەیە بۆدیاریکردنی ئەوەی تۆپەکە ھێڵی گۆڵی تێپەڕاندوە یان نا
-----------------------------------------
xendan
