بەرلین و میلانۆ مێوانداریی یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەکەن

بەرلین و میلانۆ مێوانداریی یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەکەن
دەزگا راگەیاندنەکانی ولاتەکانی ئەلمانیا و ئیتالیا ئاشکارایانکرد کە چاوەڕوان دەکرێت یاریگاکانی سان سیڕۆ (جۆزێپی میاتزا) لەشاری میلانۆ و ئۆلمپی بەرلین شەڕەفی مێوانداریکردنی یاریی کۆتایی خولی یانە پالەوانەکان لەوەرزکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بکەن.
ھەرچەندە ھێشتا بەفەرمی ناوی ئەو یاریگایانە ئاشکار نەکراوە کە سەڕەفی مێوانداریکردنی یاریی کۆتایی سالەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ ـەیان پێدەبەخشرێت ، بەلکو لە مانگی ئازار/مارسی سالی داھاتوو ئاشکرا دەکرێت ، بەلام رۆژنامەکانی “بێلد”ـی ئەلمانی و “لاڤازێتا دیللۆ سپۆرت”ـی ئیتالی لەئێستاوە پێشبینی دەکەن یاریگای جۆزێپی میاتزا(سان سیڕۆ) لەشاری میلانۆ و یاریگای ئۆلمپی بەرلین بتوانن متمانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕوپا بەدەست بھێنن و میۆنۆ مێوانداریی فاینالی ٢٠١٥ بکات و بەرلینیش مێوانداریی فاینالی ٢٠١٦ بکات.
پێشتر یاریگای سان سیڕۆ سێ جار مێوانداریی یاریی کۆتایی خولی پالەوانەکانی کردووە کە لەسالەکانی ١٩٦٥ و ١٩٧٥ و ٢٠٠١ ئەم شەڕەفەی پێبڕاوە ، بەلام یاریگای ئۆلمپی لە شاری بەرلین پێشتر ھیچ جارێک نێوانداریی فاینالی چامپیۆنس لیگی نەکردووە.
جێگای ئاماژەپێکردنە یاریی کۆتایی سالی ٢٠١٣ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەخت بەڕێوەدەچێت و یاریی کۆتایی سالی ٢٠١٤ لە یاریگای دا لۆز لەشاری لەشبۆنە لەولاتی پرتوگال ئەنجام دەدرێت.
Top