بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریی وشوكۆنفۆ لە شاری سلێمانی و دەوروبەری وگرنگی دانی زیاتر بەم یارییە، بەسەر پەرشتی یەكێتیی وشوكۆفۆی لقی سلێمانی پاڵەوانێتیی وشوكۆنفۆی یانەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری لە هۆڵی یارییە بەرگرییەكانی قڕگە ئەنجامدرا، بەبەشداریی ژمارەیەكی زۆری یانەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری پاڵەوانێتییەكە بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەكەشدا كە ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانی یانەكان بەشداربوو، ململانێی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە،ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
1-یانەی قەرەداغ
2-كلیلی دەروازە
3-یانەی بەختیاری