نینی ئاشقی پاریس سان جێرمانە

نینی ئاشقی پاریس سان جێرمانە
یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەرازیلی نێنی دوای ئەوەی لە یاریزانێكی سەرەكیی یانەكە بووە یاریزانی یەدەگ، زۆربەی چاودێران پێشبینی ئەوەیان دەكرد ئەم یاریزانە یانەكەی لە گواستنەوەی زستانە جێبهێڵێت روو لە یەكێك لە یانەكانی دیكە بكات، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو نێنی لە لێدوانێكیدا تەئكیدی لەوە كردەوە ئامادە نییە یانەكە جێبهێڵێت و لە یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت و گوتی: من لەم یانەیە بەردەوام دەبم، چونكە ئەم شارە و یانەكەم خۆش دەوێت
گرێبەستی نێنی لە مانگی 6ی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت هەردوو لا رێكبكەون بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە.
لە كۆتایی قسەكانیدا نێنی گوتی: ئەوەی روو بدات هەر روودەدات و یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاری كۆتایی لەسەر مانەوەم یاخود رۆیشتنم دەدات.
جێگەی باسە نینی ماوەی سێ ساڵە لە ریزی پاریس سان جێرمان یاری دەكات لە كۆی 70 یاری 35 گۆڵی تۆماركردووە.
Top