بۆڵت و فلێكس باشترینەكانی ساڵی 2012-ن لە گۆڕەپان و مەیدان
ئەمە چوارەمین جارە ئەسین بۆڵت نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بە دەست دەهێنێت دوای ئەوەی لە ساڵەكانی 2008-2009-2011-2012 بە دەستیهێنا.
لەسەر ئاستی كچانیشدا، كچە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا فیلكس نازناوی باشترین یاریزانی ئەم ساڵی وەرگرت بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا دوای ئەوەی توانی لە راكردنی 200م و راكردنی 4*100 و راكردنی 4*400م پۆستە ملوانكەی زێڕ بە دەستبهێنێت.
لە لایەكی دیكەوە یاریزانی كینی دیڤید رۆدیشا خەڵاتی باشترین دەستكەوتی ساڵی 2012ی بە دەستهێنا دوای ئەوەی توانی ملوانكەی زێڕ لە راكردنی 800م لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن بە دەست بهێنێت لەگەڵ تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی.
و لەسەر ئاستی كچان تیپی راكردنی 4*100م بەربەستی ئەمەریكی خەڵاتەكەی بە دەستهێنا.
بەڵام یاریزان ئەریس مێریت خەڵاتی وەرزشوانانی نموونەیی بە دەستهێنا دوای توانی لە راكردنی 110م بەربەست ملوانكەی زێر بە دەستبهێنێت و ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات، هەروەها لە وەرزی ئەمساڵدا لە ركابەرییەكان تووشی هیچ شكستێك نەهاتووە.
خەڵاتی یاریزانی لاو یاخود یاریزانی سەركەوتوو لەسەر ئاستی كوڕان درایە یاریزانی ترینداد و تۆباگۆ كیشۆرن والكۆت، كە توانی نازناوی جیهان لە هاوێشتنی رم بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی كچانیش كچە یاریزانی بەهاماسی ئەنتۆنێك ستراكان ئەم نازناوەی بە دەستهێنا،دوای ئەوەی توانی پلەی یەكەم لە راكردنی 100م و 200م بە دەستبهێنێت و لە كۆتاییدا راهێنەری جامەیكی گلین مێلز خەڵاتی باشترین راهێنەری لە وەرزی 2012 وەرگرت دوای ئەوەی توانی چەندین یاریزانی ئاست بەرز دروست بكات.
