ڕيکاردۆ کاکای بهرزايلی و ياريزانی يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريدی ئيسپانی دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی لهيارييهکهی دوێنێ شه‌ويان به‌رامبه‌ر يانه‌ی ئه‌ياکس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی توانيان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهینن له‌ميانه‌ی يارييه‌کانی خولی يانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به ئه‌نجامی چوارگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک کاکا ڕايگه‌ياند هيوادارم له‌لايه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه هه‌لی زياتری ياری کردنم پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ڕاهێنهرو هانده‌رانم به‌ده‌ست بهێنمه‌وه و من ڕیز له‌هه‌موو بيرکردنهوهو قسه‌کانی خۆزيه مۆرينۆ ئه‌گرم چوکه ڕاهێنه‌ری تيمهکانه، جێگای ئاماژه‌يه ياريزان کاکا له‌ياری دوێنێ شه‌ويان ئاستیکی به‌رزی پيشانداو به سه‌رکردايه‌تی ئه‌و ياريزانه ڕهاڵ مه‌دريد به‌پله‌ی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌که‌ی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی شانزده‌ی خوله‌که و ياريزان کاکا گۆڵێکيشی لهيارييهکهدا تۆمار کرد.