ئەنچیلۆتی و لوف بۆ جێگرتنەوەی مۆرینھۆ پاڵێوراون

ئەنچیلۆتی و لوف بۆ جێگرتنەوەی مۆرینھۆ پاڵێوراون
رۆژنامەکانی ئیسپانیا لەئێستاوە باس لە راھێنەری داھاتووی یانەی ریاڵ مەدرید دەکەن بۆ جێگرتنەوەی جۆزێ مۆرینھۆ، کە پێدەچێت لە کۆتایی ئەمساڵ دا یانەی جێبھێڵێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ھەریەک لە کارلۆ ئەنچیلۆتی و بواخیم لوف، پاڵێوراوی سەرەکین بۆ جێگرتنەوەی مۆرینھۆ، ھاوکات فلۆرەنتینۆ بێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، متمانەی تەواوی بەو دوو راھێنەری ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەستێرەکان و رۆژنامەکان.
پێشتریش رۆژنامەی مارکا بڵاویکردبۆوە کە، فلۆرەنتینۆ بێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، بڕیاریداوە لە وەرزی داھاتوودا دەستبەرداری مۆرینھۆ ببێت
Top