لە خولی تۆپی دەستی پەروەردەكانی هەرێم:كوڕان وكچانی هەولێر سەركەوتووبوون

لە خولی تۆپی دەستی پەروەردەكانی هەرێم:كوڕان وكچانی هەولێر سەركەوتووبوون
-گولان:كارزان كانەبی:دهۆك
لە شاری دهۆك پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەرئاستی هەرێم دەستی پێكردو هەڵبژاردەی هەولێرش لە یەكەم یاری خۆیدا سەركەوتووبوو.
لە شاری دهۆك وەكو پرۆگرامی ساڵانەی و خۆی بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی وەرزش لەسەر ئاستی پەروەردەك گشتیەكانی هەرێمی كوردستان، بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش وهونەر لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی شارەكانی (هەولێر،دهۆك، سلێمانی، كەركوك، گەرمیان)، پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەرئاستی هەرێم دەستی پێكرد، لەیەكەم رۆژی پاڵەوانێتیەكەشدا دوویاری گرنگ بەرێوەچوو، لەیەم یاریشدا كوڕانی هەولێر ڕووبەرووی هەڵبژاردەی دهۆك بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەولێر بە لێهاتوویی و بە ئەزموونی خۆیان توانیان وانەیەكی باش بە یرایزانانی شاری دهۆك بدەنەوە یارییەكەیان بەئەنجامی (21-16)گۆڵ لێ بردنەوە،لە یاری دووەمیشدا كچانی هەولێر ڕووبەرووی كچانی كەركوك بووەنەوە لەم یاریشدا كچانی هەڵبژاردەی هەولێرتوانیان ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی دەستی پێشكەش بكەن و هەڵبژاردەی كەركوكیش تووشی یەكەم شكت بكەن لە پاڵەوانێتیەكە و یارییەكەیان بەئەنجامی (8-3)گۆڵ بردەوە، لە بارەی پاڵەوانیتەكەش حەكیم كانەبی سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی هەولێر گوتی " ئێمە وەكو هەڵبژاردەی هەولێر بەهەردوو ئاستی كوڕان وكچانمان بەشداری پاڵەوانێـتی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەر ئاستی هەرێم كردوە، ئامادەكاریی باشمان كردوە بۆئەم پاڵەوانێتیە ڕاهێنەرانی تیپەكە بەردەوام لەگەڵ یاریزانان لەمەشق بووینە، لەیەكەم رۆژی پاڵەوانێتیەكەشدا سەركەوتنمان بەدەست هێنا هەوڵدەدەین بگەینە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە،لێرەوە دەمەوێ سوپاسی مامۆستا بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەكەین كەوا بەردەوام هاوكاری تیپەكەی كردوە وهەموو پێداویستی تیپەكەی دابین كردوە، پاڵپشتێكی بێ وێنە بووە لە پاڵەوانێتیەكانی ڕابردوو كە توانیومانە لە تۆپی بالە و باسكە ببینە پاڵەوان، بەردەوام پاڵپشت و هاوكاری تیپەكە بووە.بەهیوای ئەوەین لەم پاڵەوانێتیەش بتوانین بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێنەوە شاری هەولێر.
كچانی سلێمانی- كچانی دهۆك (18-6)گۆڵ
Top