خولی یاریگا بۆ یاری Fifa 13 بە ئامێری Play Station 3
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان، ماڵپەری یاریگا هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێک بۆ ئەو کەسانەی یاری ڤیدیۆیی Fifa 13 یان هەیە بە ئامێری پلەی ستەیشن سێ. مەرجە شارەزایت هەبێت لە یاریکردن بە ئۆنڵاینی fifa 13 و پێشتر بەکارت هێنابێت.
تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەشداریکردن لە خولەکە و سێ ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی یاریگاش بەشداردەبێت. ئەمشەو کاتژمێر ١١ دواین وادەیە بۆ ناونوسین و بەشداریکردن لە خولەکە. لەو کاتەدا ناوەکان وەردەگیرێت و تیروپشک ئەنجام دەدرێت.
