کریستیانۆ ڕۆنالدۆ – شەڕەفێکی گەورەیە ڕکابەری لەسەر باڵۆن دی ئۆڕ بکەم
یاریزانی نێونەتەوەیی پۆڕتوگالی شان بە شانی هەردوو ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ئاندرێس ئینیێستا و لیۆنێل مێسی ی پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەکە ئەمەش لە دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوو لە کۆی ٣٨ یاری توانی ٤٦ گۆڵ تۆمار بکات.
ڕۆنالدۆ هیوادارە ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو یارمەتیدەری ئەو بن بۆ دووبارە کردنەوەی بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٨ بەدەستی هێنا کاتێک یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد بوو،لە لێدوانێکیدا ووتی :
شەڕەفێکی گەورەیە بۆ من کە پاڵێوراو بم بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دی ئۆڕ و یاریزانی فیفا،بەڕاستی فەخرێکی گەورەیە بۆ من،ئەم دوو خەڵاتە زۆر تایبەتن و پێم وایە گەیشتنت بە دوا سێ کاندیدی خەڵاتە لە دوای کارێکی زۆر و ماندوو بوونێکی بێ وێنە دێت و سەرباری ئەمەش پاڵپشتی بەردەوام یاریزانانی هەردوو تیمەکەم،ڕیال مەدرید و پۆرتوگال.
