ڕۆنالدۆ – بەڕازیل لە خراپترین باردایە لە مێژوویی خۆیدا
یاریزانی پێشوویی بەڕازیلی پێی وایە کارێکی زۆر قوڕس لەبەردەوام ڕاهێنەر تازە لویس فیلیپێ سکۆلاری ـدا هەیە بۆ ئەوەی دووبارە هاوسەنگی و تازەگەری بخاتە نێو هەڵبژاردەی بەڕزیلی،لە لێدوانێکیدا ووتی :
بەڕازیل بە ساتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت،کاتی ئەوە هاتووە شتەکان دووبارە شی بکرێنەوە و نوێ بکرێنەوە،یاریزانی لاوی ئاست بەرزمان هەیە و نیمار لە سەروویی هەموویانەوە و بەم تەمەنە یەکێک بوو لە پاڵێوراوەکانی بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دی ئۆڕ،بەڵام ئەوەی ڕوونە کە بەڕازیل زۆر دوورە لە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی،دەتوانم بڵێم ئەمە خراپترینە لە مێژووی خۆیدا.
