ریبێری بەباوەڕبەخۆبوونەوە : دەگەینە یاریی کۆتایی ئەگەر بکەوینە بەرامبەر بەرشلۆنە و ریال مەدریدیش

ریبێری بەباوەڕبەخۆبوونەوە : دەگەینە یاریی کۆتایی ئەگەر بکەوینە بەرامبەر بەرشلۆنە و ریال مەدریدیش
فڕانک ریبێری یاریزانی فەڕەنسی یانەی بایرن میونخ ئەمڕۆ ھەینی ریگەیاند کە یانەکەی لەتوانایدایە ئەمسالیش بۆ جاری سێیەم لەچوار سالی رابردوو بگاتە یاریی کۆتایی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوڕوپا ئەگەر بکەوێتە بەرامبەر یانەکانی بەرشلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانیش.
ریبێری بۆ رۆژنامەی بێلدی ئەلمانی گوتی:”یاریی بۆ بایرن دەکەم و لەھیچ تیپێک ناترسین و لەتواناماندا ھەیە لەھەموو تیپێک ببەینەوە ئەگەر لەبەرامبەر بەرشلۆنە و ریال مەدریدیش یاریی بکەین ، ھەلمان ھەیە بۆ ئەوەی ئەم وەرزەش بگەینە یاریی کۆتایی”.
وادیارە ریبێری و ھاورێکانی وانەیان لە دۆڕانەکانیان لەیاریی کۆتایی سالی ٢٠١٠ و وەرزی رابردوو وەرگرتووە کە لە جاری یەکەمیان ریبێری بەھۆی راگرتنیەوە نیەتوانی لەبەرامبەر ئەنتەر میلان یاریی بکات و وەرزی رابردووش فڕانک لەبەرامبەر چێلسی دەینالاند کە بردنەوەیەکی مسۆگەریان بەھۆی ھەلەکانی خۆیان بە یانە ئینگلیزییەکە بەخشی ، یاریزانی یانە باڤارییەکە لەبارەی رابردوو گوتی:”ئەمە تاھەتایە قبول ناکرێت ، ئێمە لەو رووداوانەی رابردوو ئەزموونمان وەرگرتووە و ئێستا تیپێکی باشتر و گەورەترمان ھەیە و و ئەمانەش ھیوامان پێدەبەخشن”.
ریبێری تەمەن ٢٩سال لەم وەرزە کە وەرزی شەشەمینیەتی لەگەل بایرن ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەخولی یانەکانی ئەلمانیا چوار گۆلی تۆمارکردووە و شەش گۆلی دروستکردووە ، یاریزانەکەی پێشووی مارسیلیای فەڕەنسی لەبارەی بارودۆخی یانەکەی لە بۆندزلیگا کە بەجیاوازی ١٠ خال لەپێش پلەی دووەمینی دێت و لەم ھەفتەی بەرامبەر یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاریی دەکات گوتی:”ئێمە ھەموومان دەمانەوێت نازناوی بۆندزلیگای ئەم وەرزە بەدەست بھێنین و من دلنیام بەدەستی دەھێنین”.
Top