وەكو بەرنامەی ساڵانە و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریی تایكواندۆ لە شاری كەركوك و دەوروبەری و خزمەتكردنی یارییەكە و خۆئامادەكردنی یانەكانیش بۆپاڵەوانێتیەكانی داهاتوو، یەكێتیی تایكواندۆی كەركوك بۆماوەی دوورۆژ لە هۆڵی یانەی خاك، پاڵەوانێـتیی تایكواندۆی یانەكانی كەركوكی ئەنجامدا، كە هەریەك لە یانەكانی (خاك، سۆلاڤی نوێ، موسەلا، لەیلان، سۆلاڤ، ئاڵتون كۆپری، كەركوك، سەورە )، لە هەردوو ئاستی تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان بەشداری پاڵەوانێتییەكەیان كرد لە كێشە جیاوازەكاندا، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تازە پێگەیشتووان
1-یانەی سۆلاڤ
2-یانەی موسەلا
3-یانەی خاك
ئاستی پێشكەوتوان
1-یانەی سەورە
2-یانەی سۆلاڤی نوێ
3-یانەی موسەلا