ئایا كاكا دەچێتە خولی ئەمەریكا
سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێری ئەم یانەیە هەوڵ دەدەن گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی دیكەی تۆپی پێی جیهانی مۆربكەن بۆ ئەوەی شوێنی بێكهام بگرێتەوە، بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی بەرازیل و یانەی ریال مەدرید كاكا مۆربكات، دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو لە چەند لێدوانێكی رابروودیدا تەئكیدی لەوە كردووە، كە ئامادەیە لە خولی ئەمەریكا یاری بكات، ئەگەر گرێبەستێكی گونجاوی پێشكەش بكرێت.
لە سەرەتای ئەم وەرزەدا مۆرینهۆ بەفەرمی رایگەیاند، كە پشت بە كاكا نابەستێت و یانەكە هەوڵی فرۆشتنی كاكای دا، بەڵام هیچ گرێبەستێكی گونجاو بۆ یاریزان و یانەكە نەهات، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە گواستنەوەی زستانە ئەم یاریزانە یانەی شاهانە جێبهێڵێت روو لە خولی ئەمەریكا بكات.
