شۆماخر بەیەكجاری ماڵئاوایــی لە جیهانی فۆرملا ون كرد

شۆماخر بەیەكجاری ماڵئاوایــی لە جیهانی فۆرملا ون كرد
دوای ئەوەی ئەفسانەی پێشبركێی فۆرمیلا ون شۆفێری ئەڵمانی مایكل شۆماخر لە ساڵی 2006 بڕیاری ماڵئاوایی لە جیهانی فۆرمیلا ون كرد، ئەو كات ئەم شۆفێرە یەكێك لە باشترین شۆفێرەكانی جیهان و خاوەنی چەند ژمارەی پێوانەیی بوو لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام بەشێوەیەكی سەیر گەڕایەوە ركابەرییەكانی ئەم پێشبڕكێیە لەگەڵ تیپێكی دیكە، بەڵام مایكڵ شۆماخری تەمەن (43) ساڵ هیچ ئەنجامێكی باشی بە دەستنەهێنا بۆیە بڕیاری دا بەیەكجاری ماڵئاوایی لە جیهانی فۆرمیلا ون بكات و لەم بڕیارەی جارێكی دیكە پاشگەز نابێتەوە.
جێگەی باسە مایكل شۆماخر 7 جار نازناوی پاڵەوانێتیی جیهانی لە پێشبركێی فۆرمێلا ون بە دەستهێناوە ئەمەش ژمارەی پێوانەییە و زۆربەی دەستكەوتە گرنگەكانی لەگەڵ تیپی فیراری بە دەستهێناوە.
Top