ئەگێری بووە راھێنەری نوێی ئیسپانیۆل

ئەگێری بووە راھێنەری نوێی ئیسپانیۆل
دوای دەست لەارکێشانەوەی ماوریسیۆ پۆپۆچیتینیۆی راھێنەری ئەرژەنتینی یانەی ئیسپانیۆل ، یانە کەتەلۆنیەکە خافێر ئەگێری وەکو راھێنەری نوێی یانەکەی دەست نیشانکرد.

ئەمڕۆ یانەی ئیسپانیۆل لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی فەرمی خۆی ئاشکرایکرد کە ئەگێری راھێنەری مەکسیکی تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە راھێنەری یانەکە و لەمبارەیەوە مالپەڕە ئەلیکترۆنیەکەی یانە کەتەلۆنیەکە نووسیویەتی:”ئیسپانیۆل و خافیێر ئەگێری گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی راھێنەرایەتی یانەی ئیسپانیۆل تا کۆتایی ئەم وەرزە”.
ئەگێری پێشتر لە خولی یانەکانی ئیسپانیا کاریکردووە و ئەزموونێکی باشی ھەیە و پێشتر راھێنەرایەتی یانەکانی ئۆساسۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریال زەرەگۆزای کردووە ، بەلام راھێنەرە مەکسیکیەکە لەکارە نوێیەکەی ئەرکی ئاسان نابێت لەبەرئەوەی ئێستا ئیسپانیۆل لەپلەی بیستەمی ریزبەندی دێت و لە ١٣ یاریی رابردوو تەنەنیا ٩ خالی بەدەستھێناوە.
Top