گرێبەستی راهێنەر نزار مەحروس نوێکرایەوە
لە بارەگای یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی راهێنەری یانەکە نەزار مەحروس بۆ ماوەی یەک وەرز نوێکرایەوە.
دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ لە یانەی هەولێر هەریەکە لە د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە و مەحمود عەزیز سکرتێر و یوسف عزەدین ئەمینداری دارایی یانەکە ئامادەبوون و هەروەها راهێنەر نەزار مەحروس و بەڕێوەبەری کارەکانی لە گفتوگۆیەکە ئامادەبوون.
دوای رێکەوتنی هەردوو لا لەسەر بەندەکانی گرێبەست و دابینکردنی پێداویستیەکانی راهێنەر، بەفەرمی راهێنەر نەزار مەحروس گرێبەستی بۆ ماوەی یەک وەرز نوێکردەوە و هەروەها بەفەرمی دەستەی راهێنەری یانەکە گرێبەستیان نوێکرایەوە، کە پێکهاتوون لە فواز مەندۆ یاریدەدەری راهێنەر و سامر ریحانی راهێنەری گۆڵپارێز و ئەحمەد راهێنەری لێهاتووی جەستەیی.
جێگەی باسە لە وەرزی رابردوو یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەر نەزار مەحروس مۆرکرد و توانی نازناوی خولی بژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم بە دەستبهێنێت و هەروەها توانی بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکە بگاتە یاری كۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا و پلەی دووەم بە دەستبهێنێت
