لەمەراسیمێكدا بەبەشداری (208) منداڵ:قوتابخانەی تۆپی پێی منداڵانی قەڵادزێ كرایەوە
لەیاریگای قەڵادزێ، لەژێرچاودێری قایمقایمی قەزای پشدەر و بەئامادەبوونی (م. سەڵاح محەمەد كەریم) جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی و بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسوكاری منداڵان، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن بەمنداڵانی شارەكە بەتایبەتی لەبواری تۆپی پێدا، رێكخراوی (ccpa) ە بەهەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەی (سەلام) لەبەغدا لەمەراسیمێكی شایستەدا (قوتابخانەی پێگەیاندنی تۆپی پێی بۆ منداڵانی قەڵادزێ) كردەوە بەبەشداری (208 ) منداڵی كوڕ و كچ .
لەم بارەیەوە (عەبدولرەحمان ئەحمەد) سەرپەرشتیاری فێرگەی تۆپی پێی منداڵانی قەڵادزێ بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئەو پڕۆژەیە كەئەمڕۆ لەمەراسیمێكی تایبەتدا دەیكەینە دیاری بۆ منداڵانی قەڵادزێ زیاتر لەساڵێكە كاری بۆ دەكەین و لەگەڵ ئەو رێكخراوەدا بەشداری چەند كۆرسێكی تایبەت بەراهێنانی تیپەكانی منداڵانمان كردووە، هەربۆیە دەڵێم ئەو فێرگەیەی كەئەمڕۆ دەكرێتەوە دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر هاتۆتە بەرهەم و هەوڵیش دەدەین زۆر بەباشی بەردەوامی بەخۆمان بدەین، سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتیانەش دەكەین كەهاوكارمان بوون بۆ سەرخستنی پڕۆژەكە و ئامادەشین بۆ خزمەتكرن و پێگەیاندنی منداڵانی قەڵادزێ و دەرگامان بەروویاندا كرا.
