ئەمرۆ بەبەشداری سێ یانەی كوردستان:بیست وچوارەمین پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عەرەب دەست پێدەكات
ئەمرۆ سێ شەمە 27-11 لە ولاتی مەغریب بیست و چوارەمین پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عەرەبی دەست پێدەكات.كە سێ یانەی كوردستان بەشدارن لە پاڵەوانێتیەكە.
بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە وڵاتی مەغریبی عەرەبی لە شاری مەڕاكیش بەبەشداری زیاتر 40 یانە لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان بیست و چوارەمین پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عەرەب دەست پێدەكات، لەم پاڵەوانێتیەشە هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی وبرایەتی )لە ئاستی كوڕان و(شەقلاوە وفەتاتی نەجەف)لە ئاستی كچان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە دەكەن بە نوێنەرایەتی یانەكانی عێراقی، شاندنی یانەكوردستانیەكانیش شەوی یەك شەمە لەسەر دووشەمە گەشتیان كردوە بۆوڵاتی مەغریب بۆبەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە، هەرچەندە بریاربوو ئەم پاڵەوانێتیە لە وڵاتـی لوبنان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئالۆزییەكانی ئەم دواییەی وڵاتی لوبنان بەبریاری یەكێتی تۆپی سەرمێزی عەرەب پاڵەوانێتیەكە گواسترایەوە بۆوڵاتی مەغریبی عەرەبی، هەرچەندە هەریەك لە وڵاتانی میسرو ئوردەن وكوێت داوای ئەوەیان كردبوو كە شەرەفی ئەم پاڵەوانێتیە لە ئەستۆ بگرن بەڵام یەكێتی تۆپی سەرمێزی عەرەبی ئەم پاڵەوانێتیە دایە دەست وڵاتی مەغریب، ئەم پاڵەوانێتیەش ماوەی هەشت رۆژ یانەكان لە ململانێ دادەبن بۆبەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە، بۆئەم پاڵەوانیتیەش یانەكانی كوردستان مەشقێكی چڕیان ئەنجامداوە بۆ خۆئامادەكردن بۆئەم پاڵەوانێتیە، لە بارەی پاڵەوانێتیەكەش .
