په‌نارتیه‌كه‌ی میلان یاسایی نه‌بوو
ئالگیری له لێدوانێكیدا وتوێتی " ئه‌و په‌نارتییه‌ی كه نیكۆلا ریزۆلی ناوبژیوان فیكه‌ی بۆ لیداو ڕۆبینهۆ گۆڵی پێكرد له نێو یاریگاوه وا دیاربوو كه یاسایی بوو به‌ڵام دوای كه سه‌یرم كرده‌وه هه‌سته‌كه‌م فێڵی یاریزانانی ئێمه‌شی تێدابوو بۆیه په‌نارتی نه‌بوو ".
شه‌وی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئه‌یسی میلان میوانداری یۆڤانتۆسی كردوو یارییه‌كه‌ش دوای نه‌وه‌دو چوار ده‌قه له ململانێ به ته‌نها گۆلێكی ( ڕۆبینهۆ) بۆ میلان كۆتایهات كه تایمی یه‌كه‌م به لێدانی سزا تۆماری كرد .
ئه‌مه‌ش بووه دووه‌م شكستی یۆڤی به یانه‌یه‌كی شاری میلان كه دوو یاری له‌مه‌وبه‌ر به ئینته‌ری 3-1 دۆڕان بوو .
خه‌ندان سپۆرت
