“رافا بۆ دەرەوە ” بینتیزی سەغلەت نەکردووە !!

“رافا بۆ دەرەوە ” بینتیزی سەغلەت نەکردووە !!
دوای ئەوەی ھاندەرانی یانەی چێلسی ئینگلیزی لەیارییەکەی دوێنێ بەبەرزکردنەوەی چەندین دروشم و دەربڕینێ ناڕەزایەتی لەبەرامبەر گرتنە دەستی راھێنەرایەتی یانەکەیان لەلایەن رافایل بینیتیزەوە ، راھێنەرە ئیسپانیەکە بەبێ گوێدانە بیروبۆچوونەکانی ھاندەرەکانی یانەکەی لەسەر کارەکانی بەردەوامە.
رافا لەدوای تەواوبوونی یارییان لەبەرامبەر یانەی مان ستی و بەرامبەربوونیان گوتی:”من تەنھا گرنگیم بەیارییەکە دەدا ، وە گرنگیم بەھاندەرانی ناو یاریگا نەدەدا ، باشترین شت ئەوەیە کە تۆ گرنگی بە ھاندەرانی ناو یاریگا نەدەیت و تەنیا بیر لەیارییەکەت بکەیتەوە”.
راھێنەری پ]َشوو تری یانەی لیڤەرپوول لەبارەی یارییەکەیان لەبەرامبەر یانەی مان سیتی گوتی :”ھیچ ھەلێکی گۆلتۆمارکردنی راستەقینە بۆ ھەردوولا نەڕەخسا ، ئەنجامی یارییەکە بۆ ئێمە باش نەبوو ، بەلام گۆل لێنەکرانمان و گڕوتینی یاریزانەکانی یانەکەمان پۆزەتیڤ بوون ، یاریزانەکان ھەموو توانایەکیان بۆ بەدەستھێنانی بردنەوە خستە گەڕ”.
دوێنێ لەیاریی نێوان یانەکانی مان سیتی و چێلسی کە بەبێ گۆل بەکۆتا ھات ، ھاندەرانی یانەی چێلسی بەچەندین شێواز سوپاسگوزاری خۆیان بۆ رۆبەرتۆ دی ماتیۆی راھێنەری پێشووی یانەکەیان دەربڕی و داوای رۆیشتنی رافای راھێنەری تازەی یانەکەیان کرد و لەئێستاوە دژایەتی خۆیان بۆ راھێنەرە ئیسپانیەکە راگەیاند.
Top