رۆژنامەی ساكرێنتی ئینگلتەرا بلاویكردەوە كە هاوینی رابردوو بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا زۆر بە جدی هەولی گواستنەوەی یاریزانی یانەی تۆتنهامی وولاتەكەیان (گارت بیل )ـی تەمەن 23سال كرد و خودی ئەو یاریزانەش لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندووە كە خولی وولاتەكەی جێبێلێت .لەمبارەیەوە یاریزانی ناوبراو ووتی : بۆ من شتێكی زۆر ئاساییە ئەگەر بتوانم لە چەند خولێكی ئەوروپا یاری بكەم و ئەزمونێكی باش بەدەست بێنم بۆ دوارۆژم هەربۆیە هیچ كێشەیێكم نیە لە جێ هێشتنی یانەكەم و لەمەدوا بیر لەو گرێبەستانە دەكەمەوە ئەگەر پێم بگەن بە تایبەت یانە گەورەكانی ئەوروپا .چەند سەرچاوەیەك لە وولاتانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە كە گاریت بیل وەرزی داهاتوو پەسوەندی بە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە دەكات