کاپتنەکەی کوردستان نەشتەگەری بۆ کرا
لە ڕۆژانی ڕابردودا لە وڵاتی ئێران نەشتەگەرییەکی گەورە لە ئەژنۆی ( محەمەد حەمە خان ) کاپتنی بروسک و ھەڵبژاردەی کوردستان کراو سەرەتای نەشتەگەریەکەشی دەرەئەنجامی سەرکەوتوو بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پزیشکەکان بۆ حەمە خانی ٣١ ساڵ ناوبراو دوو مانگ دەبێت دوربێت لە یاریگاکان و شارەی کاپتنیشی لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی لە یانەکەی تەسلیمی غەفوری ھاوڕێی کردووە .
شایانی باسە محەمەد حەمە خانی کاپتنی بروسک دووجار ھەڵگری نازناوی خولی کوردستان بووە بۆ یانەکەی و ھاوینی ئەمساڵیش جامی ڤیڤا بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان بەرز کردەوە.
----------------------------
xendan
