مژدەیەک بۆ ھەوادارانی یانەی ھەولێر
ڕێبین ڕەمزی لە ڕاگەیاندنی یانەی ھەولێر تایبەت ئەوەی بە خەندان سپۆرت " یەکێتیەکە ئاگاداری کردونەتەوە کە ھەولێری دووەمی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیاو پاڵەوانی عیراق بەشداری تیروپشکی یارییەک لە پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات ".
ڕێبین وتیشی ٥ ی مانگی داھاتوو ئەو تیروپشکە دەکرێت زیاتر وردەکارییەکان ڕوندەبنەوە , شایانی باسە ئەو خولە یانە بەھێزەکانی کۆریای باشوور یابان و ئیمارات و سعودییەو قەتەر و ئوستورالیاو ئۆزبەکستان بەشدار دەبن تێیدا .
------------------------
xendan
