یاریزانی لیڤانتی (مێشێل) : بەدلنیاییەوە لە بەرشلۆنە دەبەینەوە

یاریزانی لیڤانتی (مێشێل) : بەدلنیاییەوە لە بەرشلۆنە دەبەینەوە
مێشێل ھێرێرۆی یاریزانی یانەی لیڤانتی بەدلنیاییەوە رایگەیاند کە گەرچی یانەی بەرشلۆنە مەترسیدارە بەلام یانەکەی لەتوانایدا ھەیە لە یانەی کەتەلۆنیەکە بباتەوە.
مێشێل گوتی :”بەرشلۆنە یانەیەکی ترسێنەر بەلام دەتوانرێت لێی ببرێتەوە ، بەدلنیاییەوە دەتوانین لە یانەی بەرشلۆنەوە ببەینەوە یانیش بەلایەنی کەمەوە دووچاری بارێکی سەختیان بکەینەوە ، پالپشتی ھاندەران خالێکی گرنگە بۆ ئێمە لەیارییەکە ، ناتوانیت بەردەوام لە بەرشلۆنە ببەیتەوە ، لەبەر ئەوەی چەندین یاریزانی ئەستێرە لەریزی ئەو یانەی یاریی دەکەن”.
پتر گوتی :” لەوانەیە لەیارییەکەی ئەمشەو بەئەنجامی ٠-٠ بەرامبەر بین ، یان ھەرئەنجامێکی تر کە ئەگەری روودانی ھەیە ، ھەرچەند ئەوان لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی جیھانیان ھەیە”.
یاریزانەکەی یانەی لیڤانتی بەردەوام بوو گوتی:”بەرای من بەرشلۆنە و ریال مەدرید باشترینن لە جیھان ، لەسالانی رابردوودا لەیاریگای خۆمان دووچاری زەحمەتیکی زۆرمان کردن”.
وابڕیارە سبەی یەکشەممە لەجەولەی ١٣ەمینی خولی یانەکانی ئیسپانیا کاتژمێر ١١ـی شەو بەرشلۆنەی یەکەم ببێتە میوانی لیڤانتی چوارەم.
Top