بەرگری لە پێشمەرگەی سلێمانی دەکەن

بەرگری لە پێشمەرگەی سلێمانی دەکەن
تیپی گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ کچە یاریزانی ئەو یارییە ڕیزەکانی تۆکمەتر دەکات .

بە پێی گرێبەستێک ھەریەکە لە یاریزانانی پێشوی گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی ھەولێرو سیروانی نوێ ( نور حسەین و زەینەب حسەین و ڕۆژین) ڕوویان لە تیپی گۆڕەپانی مەیدانی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی کردوو مەشقەکانیشیان لە گەڵ ئەو تیپە دەستپێکرد .

بێستون سدیق , ڕاھێنەری ڕمەکان لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەوەی خستە ڕوو کە ھەر یەکە لەو یاریزانانە ئاستێکی باشیان ھەبووە زەینەب لە بازی بەرز نور لە ھەڵدانی ڕم و ڕۆژین یاریزانی ماوە خێراکانە بۆیە ئێستە بەھۆی ئەوەی لە ڕابردوو مەشقیان کەمتر بۆتەوە کاری کردۆتە سەریان بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ مەشقەکانیان چڕکردۆتەوە و ئاستیان لە ھەڵکشاندایە .

لایخۆیەوە نور حسەین یاریزانی نوێی پێشمەرگەی سلێمانی خۆشحاڵی بەوە نیشاندا کە ڕووی لەو تیپە بەھێزە کردووە ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەوان مەبەستیان بەدەستھێنانی ئەنجام و ژمارەی بەرزە لەو ڕوانگەیەشەوە چونەتە ڕیزەکانی پاڵەوانی عیراقەوە
Top