سەرۆکی لیژنەی داوەری کاراتی کوردستان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

سەرۆکی لیژنەی داوەری کاراتی کوردستان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
بەرزان فەتاح محەمەد ....(سەرۆکی لیژنەی داوەرانی کورستان )لە یاری کاراتی ,داواکاری خۆی پێشکەش بە یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان کرد بە دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی,بە ھۆی ئەو خاڵانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێداوە. وە سوورە بە وازھێنانی لەو پۆستە گەر بێت و ڕەزامەندیش دەرنەبڕێ لەسەر داواکەی لەبەر ئەم ھۆیانە

١_ دوو ھەڵوێستی و دوو لایەنی لە بڕیاردا لە لایەن یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان,لە کاتی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکان و دروست بوونی کێسە بۆ داوەران.
٢_ھێرش کردنە سەر داوەرانی کوردستان لەلایەن ڕاھێنەرانەوە.وە بێدەنگ بوونی یەکێتی ناوبراو و ھەڵویست وەرنەگرتن .
٣_ پاڵپشت نەکردنی داوەران لەلایەن یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان ,بە تایبەتی لە ڕووی مادییەوە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی داوەران.
٤_ لەپاڵەوانێتییەکانی کوردستان بڕی خەرجی داوەران وەک پێویست نییەو ڕونیش نییە لە چۆنیەتی خەرجکردنی.
٥_ گۆێنەدان بە داواکانی لیژنەی داوەری کوردستان لەکاتی پاڵەوانێتییەکان ,بە تایبەتی دەرکردنی سزا دژی ئەو ڕاھێنەر و ئیدارییانەی کە زیاد ڕەوی دەکەن و ھەڵویستی نا شیاو دەنوێنن بەرامبەر داوەران.
٦_ دابین نەکردنی (تەجھیزات ) ی داوەری لەکاتی پاڵەوانێتییەکان کە ئەمەش گرفتێکی گەورەیە.
٧_ لە پاڵوانێتیەکاندا ھیچ ھۆکارێکی سەلامەتی لەبەر چاو نەگیراوە کە گیان و کەسایەتییان پارێزراو بێت,لەگەڵئەوەی چەندین جار داواکراوە,بەڵام فەرامۆش کراوە لەلایەن یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان.
Top